یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ لە پورتوگال بەڕێوەدەچێت

یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ لە پورتوگال بەڕێوەدەچێت
2021-05-13

480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی لە تورکیاوە بۆ پورتوگال گواستەوە.

یۆفا لە ڕاگەیاندراویکی فەرمیدا هەواڵی گواستنەوەى یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی لە تورکیاوە بۆ پورتوگاڵ بڵاوکردەوە و یەکێتیەکە ئاشکرایکرد سێ سیناریۆ لە ئارادابووە بۆ دیاریکردنی چارەنوسی یاری کۆتایی و  کە بریتی بوون لە ئەنجامدانی یارییەکە لە شوێنی دیاریکراوی خۆی لە یاریگای ئەتاتورک و سیناریۆی دووەمیش گواستنەوەى بووە بۆ یاریگای ‏ویمبڵی و سێیەم سیناریۆش بەڕێوەچوونی بێت لە ‏یاریگای دراگاوی شاری پۆرتۆ.

یوفا ڕاشیکەیاند، دوای کۆبونەوەى نێنەرانیان لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی وڵاتی بەریتانیا سەرئەنجام یاریگای دراگاوی تایبەت بە یانەى پۆرتۆ دەستنیشانکرا بۆ بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ دوای ئەوەى حکومەتی بەریتانیا تورکیای لە لیستی سوور دانابوو بەهۆی بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتیانی بۆ ئەو وڵاتە.

چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە، دێربی دوو یانەى ئینگلتەرایە ئەوانیش  مانچستەر سیتی وچێڵسیە  و بڕیاریشە بە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێکارە خۆپارێزییەکان و بە ئامادەبوونی  شەش هەزار هاندەر بۆ هەر یانەیەک لە 29ی ئەم مانگە شانۆگەری یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان لە یاریگای دراگاوی بەناوبانگ بەڕێوە بچێت.

dragao