دایکی ڕۆناڵدۆ لەسەر کوڕەکەى هاتە دەنگ

دایکی ڕۆناڵدۆ لەسەر کوڕەکەى هاتە دەنگ
2021-05-13

617 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دایکی ڕۆناڵدۆ لە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەى ئاڕاستەى کوڕەکەى دەکرێت دێتە دەنگ و دەیەوێت  بیگەڕێنێتەوە سپۆرتینگ لشبۆنە.

لە لێدوانکدا بۆ کەناڵی تی ڤی ئای 24ی پۆرتوگالی، ئاڤیرۆی دایکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نیگەرانە لەو ڕەخنانەى ئاڕاستەى کوڕەکەى دەکرێت لە ڕیزی یۆڤانتۆس و ئاماژە بەوەدەکات لە داهاتویەکی نزیکدا گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەکات تا قایلی بکات لە کۆتایی وەرزی داهاتوو بیگەڕینێتەوە یانەى لشبۆنە.

ڕۆناڵدۆ دەستپێکی یارییکردنی لە سپۆرتینگ لشبۆنە بوو پێش ئەوەى  لە 2003 پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات و دواتر لە 2009 چووە ڕیاڵ مەدرید و دوای نوسینەوەى مێژوو لە مەدرید، لە 2018 ڕووی لە یۆڤانتۆس کرد.

ئەم وەرزەدا بۆ ڕۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس کارەسات بوو، خانمە پیرەکە لە دوای نۆساڵ لە لەلایەن ئینتەرمیلانە وە لە تەختی پاشایەتی هێنرایە خوارێ و لە ئێستاشدا بە بارودۆخیکی خراپدا گوزەر دەکات ولە پلەى پێنجی ڕیزبەندیدایە و ئەگەرێکی لاوازی هەیە بگاتە وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ و ئەوەش بۆ ڕۆناڵدۆ تەواو جیاوازە کە ڕانەهاتووە لە دەرەوەى ناودارترین خول لەسەر ئاستی ئەوروپا یاریبکات.

Mother of Cristiano Ronaldo hospitalized due to stroke