فلێک ڕەتیدەکاتەوە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە وەربگرێت

فلێک ڕەتیدەکاتەوە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە وەربگرێت
2021-05-13

477 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بۆ شوینگرتنەوەى کومان بە ئۆفەرێک پێشکەش بە فلێکی ڕاهێنەری بایرن میونشن دەکات.

تۆڕی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئاشکرایکرد، بەرشەلۆنە دەیەوێت لە گواستنەوەى هاوینەدا دەستبەرداری کومان بێت و گرێبەستێک پێشکەش بە فلێکی ڕاهێنەری بایرن میونشن بکات تا لە وەرزی داهاتوودا وەک ڕاهێنەری نویی بلاوگرانا دەستبەکاربێت.

ئی پی ئێس ئێن ئاماژەى بەوەشدا، کاردانەوەى ڕاهێنەرەکەى بایرن میونشن بەرامبەر داواکەى یانەیەکی گەورەى وەک بەرشەلۆنە نەرێنی بووە و ئەوەش ئاماژەیە بە نزیکبوونەوەى فلێک لە وەرگرتنی ڕاهینەرایەتی هەڵبژاردەى ئەڵمانیا.

تۆڕە جیهانیەکە ئاشکراشیکرد، فلێک پاڵیوراوە لە دوای یۆرۆی 2020 ‏ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەى ئەڵمانیا لە جێگەى یواکیم لۆف ‏وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە کۆتایی وەرزدا لە بایرن میونشن ‏دەڕوات.‏

هاینزفلێکی ڕاهینەری دوا وەرزی بایرن میونشن لە هەرێمی باڤاریا دەڕوات و ناگلیسمانی ڕاهێنەری لایپزیگ جێگەى دەگرێتەوە و سەرەڕای بەدەستهینانی نازناوی ئەم وەرزە، وەرزی ڕابردووش دەستکەوتەکەى بەرشەلۆنەى لە 2009 دووبارە کردەوە پاش ئەوەى شەش نازناوی لە یەک وەرزدا پێشکەش بە یانە باڤارییەکە کرد.

Hans-Dieter Flick up next – but what then? – Miasanrot.com