ئاگادارییەکی توند ئاڕاستەى ئینتەر میلان دەکرێت

ئاگادارییەکی توند ئاڕاستەى ئینتەر میلان دەکرێت
2021-05-13

508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەری کارەکانی مارتینێز ئاگادارییەکی توند ئاڕاستەى کارگێری ئینتەرمیلان دەکات.

ڕۆژنامەى لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، کامانۆی بەڕێوەبەری کارەکانی لاوتارۆ مارتینێز ئاگادارییەکی توند ئاڕاستەى کارگێری ئینتەرمیلان دەکات تایبەت بە نوێکردنەوەى گرێبەستی هێرشبەرە ‏ئەرجەنتینیەکە. ‏

کامانۆ بۆلاگازێتا ڕایگەیاند، تا ئەم ساتە لەسەر خۆ مامەڵە دەکەین و کار بۆ مانەوەى مارتینێز لە ئینتەرمیلان دەکەین و بارودۆخ و مامەڵەى کۆنتی ناچاریان دەکات بە شێوەیەکی جیاواز بیربکەنەوە و بەرپرشین لە هەرکارێک لە داهاتوودا ڕوودەدات.

دیلۆ سپۆرت ئاماژەى بەوەشدا، لاوتارۆ لە ئینتەر میلان دڵخۆشە و دەیەوێت زیاتر بەردەوام بێت و پێویستە ڕاهێنەرو کارگێری یانەکە کارێک نەکەن هێرشبەرەکە بیر لە ڕۆشتن بکاتەوە.

لە یاری نێوان ئینتەرمیلان و تۆرینۆ لە هەفتەى 36ی خولی ئیتاڵیادا، لاوتارۆ لە خولەکی 36 و بەهۆی پێکانی ئەلێکس سانچێز چووە نێو یاریگا، بەڵام لە خولەکی 77ی تایمی دووەم لە لایەن کۆنتی گۆڕانکاری پێکرا و ئەوەش توڕەبوونی لاوتارۆی لێکەوتەوە، کە دەکرێت ئەو کارەى کۆنتی ڕێڕەوەى گفتوگۆکانی نوێکردنەوەى گرێبەستی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بە ڕێگایەکی جیاوازدا بەرێت.

Liverpool and Manchester City keeping tabs on Inter Milan forward Lautaro  Martinez | Sportslens.com