ئەگوێرۆ لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێتە یاریزانی بەرشەلۆنە

ئەگوێرۆ لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێتە یاریزانی بەرشەلۆنە
2021-05-13

662 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سێرجیۆ ئەگوێرۆ گرێبەستیک لەگەڵ بەرشەلۆنە واژوو دەکات.

بەرنامەى ئەلچرنگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەگوێرۆی هێرشبەری مانچستەر سیتی پاڵەوانی پریمەرلیگ لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە واژوو دەکات و دەبێتە یاریزانی فەرمی یانەکە.

گرێبەستەکەى ئەگوێرۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشبینی دەکرێت بۆ دوو وەرز بێت و هاوشانی میسی هاونیشتیمانی لەهێڵی هێرشبردن یاربکات و بوونی ئەگوێرۆ لە ڕیزی بەرشەلۆنە هۆکاریکی باشە بۆ مانەوەى میسی بەهۆی ئەو پەیوەندیە پتەوەى لە نیوان دوو هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەدا هەیە.

بەرشەلۆنە دوای ڕۆشتنی سواریز بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید و گواستنەوەى گریزمان وەک پێوست سوودی لە تواناکانی هێرشبەرە ئیسپانیەکە وەرنەگرتووە و بە گواستنەوەى ئەگوێرۆش هێڵی هێرشبردنی یانەکە بۆ ڕکابەرییەکانی وەرزی داهاتوو چالاکتر دەبێت.

Sergio Aguero 'very close' to Barcelona move - report - Barca Blaugranes