جامی ڕۆما... نادال و تیستیپاس گەیشتنە قۆناغی سێیەم

جامی ڕۆما... نادال و تیستیپاس گەیشتنە قۆناغی سێیەم
2021-05-13

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ڕۆما رافائێل نادال و تیستیپاس لە سینەر و مارینیان بردەوە و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەم بەدەستهێنا.

لە قۆناغی دووەمی جامی ڕۆما بۆ تێنسی سەرزەوی، رافائێل نادالی ئیسپانی ڕووبەرووی جانیک سینەری ئیتاڵی بوەوە.

نادال بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج و شەش بە چوار بوون.

لە یارییەکی تریشدا، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە مارین سیلیچی کرواتی بردەوە.

بەم ئەنجامانە، نادال و تیستیپاس سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەم بەدەستهێنا و سینەر و مارین ماڵئاواییان کرد.

خ . ک