تۆخێل: بەشێکم لە هۆکاری شکستەکە بەرامبەر ئارسناڵ

تۆخێل: بەشێکم لە هۆکاری شکستەکە بەرامبەر ئارسناڵ
2021-05-13

583 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل دان بەوەدا دەنێت لە دیاریکردنی پێکهاتەکەى بەرامبەر ئارسناڵ هەڵەی کردووە و بەشێکە لە هۆکاری شکستەکە.

تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی بی بی سی ئاشکرایکرد، لە دیاریکردنی پێکهاتەى یانەکەى بۆ ڕوبەڕووبونەوەى ئارسناڵ هەڵەی کردووە و بەشێک بووە لە هۆکاری شکستەکە و لە دەستدانی پلەى سێیەمی ڕیزبەندی.

تۆخێل رایگەیاند، یاریزانەکانی بە بەراوورد بە یارییەکانی ڕابردوو وەک پێویست یارییان نەکردو و هەلی زۆریان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ لە دەستدا و دانی بەوەشدانا جۆرجینیۆ هەڵەیەکی گەورەى کرد لە تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە لەلایەن ئارسناڵەوە.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە ئاماژەى بەوەشکرد، دەکرا لە نیوەى یەکەمدا سێگۆڵ تۆماربکەن و ئەوەى ڕویدا پێچەوانەى پێشبینیەکانی ئەو  بوو و هیواشی خواست لە دوو یاری داهاتوودا هەڵەی هاوشێوە لە داڕشتنی پێکهاتەی یاریزانەکانی دووبارە نەکاتەوە.

Thomas Tuchel 'angry' as Chelsea defeat blows top-four race wide open ahead  of Man Utd vs Liverpool - Eurosport