ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردیکی نوێی تۆمارکرد

ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردیکی نوێی تۆمارکرد
2021-05-13

1794 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ ژمارەیەکی نوێ لەگەڵ یۆڤانتۆس تۆماردەکات و تاکە یاریزانە 100 گۆڵ لە سێ وەرزدا تۆماربکات.

تۆڕی ئۆپتا یۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دوای تۆمارکردنی گۆڵیک لە یانەى ساسۆلۆ لە هەفتەى 36ی خولی ئیتاڵیادا، بووە تاکە یاریزان لە سەرجەم خولە جیاوازەکان لە سێ وەرزدا 100 گۆڵ بۆ یۆڤانتۆس تۆماربکات.

ئۆپتا ئاشکراشیکرد، ڕۆبەرتۆ باجیۆ و عومەر سیفۆری تاکە دوو یاریزان بون لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیە جیاوازەکان 100گۆڵ بۆ یۆڤانتۆس تۆماربکەن بەڵام لە چوار وەرزدا.

ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەى خولی ئیتاڵیادا، هەرچەندە تائـێستا بە 28گۆڵ لوتکەى ڕیزبەندی گۆڵکارانی خانمە پیرەکەى گرتووە، بەڵام یانەکەى ئاستی وەک پێویست نیە و ئەگەری گەیشتنی بە یارییەکانی وەرزی داهاتووی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تا ڕادەیەک زەحمەتە و پێویستە دوو یاری کۆتا لە سیری ئەى بباتەوە و لە بەرامبەردا چاوەرێی شکست یان یەکسانبوونێکی ناپۆلی بکات لە دوو یاری داهاتوو لە خولەکەدا.

Ronaldo and Dybala bring up 100th Juventus goals