پۆچیتینۆ: بەناچاری بەرامبەر مونپیلیە بەشداریم بە نەیمار کرد

پۆچیتینۆ: بەناچاری بەرامبەر مونپیلیە بەشداریم بە نەیمار کرد
2021-05-13

630 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ ئاشکرایکرد بەشداری پێنەکردنی نەیمار بە شێوەیەکی سەرەکی بەرامبەر مونپیلیە کارێکی دروستبووە.

پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان پاش سەرکەوتنی یانەکەى بۆ یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا و لە لێدوانێکی ڕۆژنامە نوسیدا دووپاتیکردەوە، نەیمار تووشی ئەنفلۆنزا بووە و لە بارودۆخێکی باشدا نەبووە تا بە شێوەیەکی سەرەکی بەرامبەر مونپیلیە یاریبکات.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە ئاشکراشیکرد، ئەنجامی یارییەکە ناچاری کرد لە دوا خولەکانی تایمی دووەم بەشداری بە نەیمار بکات تا بەشدار بێت لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و نیگەرانیشە لە کارتە زەردەکەى نەیمار لە خولی فەڕەنسا و بەشدارینەکردنی لە دوا یاری خولەکە بەرامبەر یانەى برێست.

سەبارەت بە ئاستی مباپێ و تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ڕکابەرەکەیان، پۆچیتینۆ دووپاتیکردەوە هێرشبەرە فەڕەنسیەکە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و هەموو یارییەک بوونی خۆی دەسەلمێنی و تۆمارکردنی دوو گۆڵیش لە یارییەکەدا بەڵگەیە بۆ ئاست بەرزی یاریزانەکە و دڵخۆشە بە بوونی لە ڕیزەکانی پاریس سان جێرمان.

پاریس سەرەڕای ئاستەنگی بەرامبەر مونپیلیە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان سەرکەوتنی تۆمارکرد و گەیشتە یاری کۆتایی جامی فەڕەنسا و بەرامبەر براوەی مۆناکۆ و ڤالییەر یاریدەکات.

Ligue 1: Pochettino taking no risks with Neymar: The priority is the  player's wellbeing | Marca