سیمیۆنی: سوارێز یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە

سیمیۆنی: سوارێز یاریزانێکی یەکلاکەرەوەیە
2021-05-13

441 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیمیۆنی دووپاتیکردەوە یاریزانەکانی پێویستیان بە پشووە و سواریزیش بە یاریزانیکی یەکلاکەرەوە ناودەبات.

 لە لێدوانێکدا پاش بردنەوى یانەکەى لە ڕیاڵ سۆسیداد لە هەفتەى 36ی خولی ئیسپانیادا، دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕایگەیاند تیپەکەى هیلاکە و پێویستیان بە پشووە تا ئامادەسازی بکەن دوو یاری داهاتوو ببنەوە و ببنە پاڵەوانی لالیگا.

سیمیۆنی ڕاشیگەیاند، یارییەکانی ئەم وەرزە سەخت و دژوار بوو دووچاری هەڵکشان و داکشان هاتن بەڵام توانیان هاوسەنگی بەدەستبێننەوە و کار لەسەر ئەو پلانە بکەن کە لە سەرەتای وەرزدا دایان ڕشتووە.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە سەبارەت بە مانگرتنی سواریز بۆ پێنج یاری یەک لە دوایەک  لە گۆڵ تۆمارنەکردن ئاشکرایکرد، سوارێز یاریزانێکی گەورەو یەکلاکەرەوەیە و لەو بڕوایەدام لە دوو یاری داهاتوودا بتوانێت گۆڵ تۆماربکات و ڕۆڵ بگێڕی لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزە بۆ یانەکەیان.

ئەتلەتیکۆ مەدرید خاوەنی 80خاڵە و لە لوتکەى ڕیزبەندیدایەو هەوڵ دەدات دوو یاری کۆتا لە لالیگادا بباتەوە تا پاش شەش ساڵ دابڕان نازناوی خولی ئیسپانیا بۆ جاری 11یەم لە میژووی خۆیدا بەدەستبێنێ.

Klopp may not like it but Simeone is one of the game's modern heroes |  Goal.com