خولی ئیسپانیا... ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە

خولی ئیسپانیا... ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە
2021-05-13

965 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید بردنەوەی بەسەر ڕیاڵ سۆسیداد بەدەستهێنا و لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا مایەوە.

لە هەفتەی 36 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی کرد.

لەخولەکەکانی 16 و 28 فێرێرا کاراسکۆ و ئەنخێل کۆریا دوو گۆڵیان بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد، لەخولەکی 83 زوبێلدیا گۆڵێکی بۆ ڕیاڵ سۆسیداد کرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی ئەتلەتیکۆ کۆتاییهات.

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 80 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا مایەوە، سۆسیدادیش بە 56 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندیدایە.

خ . ک