جامی فەرەنسا.. پاریس سان جێرمان گەیشتە یاری کۆتایی

جامی فەرەنسا.. پاریس سان جێرمان گەیشتە یاری کۆتایی
2021-05-13

474 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە مۆنپیلیەی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی فەرەنسا، هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مۆنپیلیە ڕووبەڕووی یەکبونەوە.

کیلیان مباپێ لە خولەکەکانی 10 و 50 دوو گۆڵی بۆ پاریس تۆمارکرد بەڵام لەخولەکەکانی 45 و  83 لابۆرد و دیلۆر دوو گۆڵیان بۆمۆنپیلیە تۆمارکرد و یاریەکەیان بەیەکسانی کۆتایی هات و چووە لێدانی یەکلاکەرەوە.

پاریس بەلێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی شەش بەرامبەر پێنج لێدان لە مۆنپیلیەی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامی فەرەنسا بەدەستهێنا.

خ . ک