خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس لە ساسۆلۆی بردەوە

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس لە ساسۆلۆی بردەوە
2021-05-13

882 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر ساسۆلۆ بەدەستهێنا.

لە خولی ئیتاڵیا و لە هەفتەی 36 دا، یانەی یۆڤانتۆس بوە میوانی یانەی ساسۆلۆ.

یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات، ئەدریان رابیۆ و کریستیانۆ رۆنالدۆ و پاولۆ دیبالا لە خولەکەکانی 28 و 45 و 66 گۆڵەکانی یۆڤانتۆسیان تۆمارکرد، راسپادۆری لەخولەکی 59 تاکە گۆڵەکەی ساسۆلۆی کرد.

یۆڤانتۆس خاڵەکانی گەیاندە 72 و لە پێنجەمی ڕیزبەندیدا دەبینرێت، ساسۆلۆش بە 56 خاڵ لە هەشتەمدایە.

خ . ک