خولی ئیتاڵیا.. میلان حەوت گۆڵی لە تۆرینۆ کرد

خولی ئیتاڵیا.. میلان حەوت گۆڵی لە تۆرینۆ کرد
2021-05-12

506 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا میلان بە ئەنجامێکی گەورە و بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە تۆرینۆی بردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی میلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی تۆرینۆ.

میلان گۆڵبارانی تۆرینۆی کرد و بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە، ئەنتی ڕیبیچ سێ گۆڵ و تیۆ هێرناندێز دوو گۆڵ و فرانک کیسێ و براهیم دیاز گۆڵەکانیان تۆمارکرد.

لە یارییەکی تردا، ئەتڵەنتا لەیاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر بینیڤینتۆ بەدەستهێنا، لویس مۆرێل و ماریۆ بازالیچ دوو گۆڵەکەیان تۆمارکرد.

ئەتڵەنتا  بەکۆکردنەوەی 75 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت و میلانیش بەهەمان خاڵ لە سێیەمدایە.

خ . ک