خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە ڕۆمای بردەوە و لازیۆ لە دوا خولەکدا بردنەوەی بەسەر پارما بەدەستهێنا

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە ڕۆمای بردەوە و لازیۆ لە دوا خولەکدا بردنەوەی بەسەر پارما بەدەستهێنا
2021-05-12

453 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا ئینتەر و لازیۆ بردنەوەیان بەسەر ڕۆما و پارما بەدەستهێنا.

لە هەفتەی 36 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان لە یاری لوتکەدا میواندرای یانەی ڕۆمای کرد.

ئینتەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، مارسیلۆ برۆزۆڤیچ و ماتیاس ڤیسینۆ و رۆمیلۆ لوکاکۆ لەخولەکەکانی 11 و 20 و 90 گۆڵەکانی ئینتەریان کرد، هینریک مختاریان لە خولەکی 31 گۆڵەکەی ڕۆمای تۆمارکرد.

لەیارییەکی تردا، یانەی لازیۆ بەگۆڵێکی شیرۆ ئیمۆبێلی کەلەخولەکی 95 تۆماریکرد بردنەوەی بەسەر پارما بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، ئینتەر بە 88 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت، لازیۆ 67 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە و ڕۆماش بە 58 خاڵ لە حەوتەمی ڕیزبەندیدا مایەوە.

خ . ک