چێڵسی پاداشتی تۆخێل دەکات

چێڵسی پاداشتی تۆخێل دەکات
2021-05-12

493 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی چێڵسی بەنیازن درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پاداشتی تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانەکەیان بکەن.
یانەی چێڵسی بە راهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل توانیویانە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان و جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەست بهێنن و لە ئێستاشدا لە چوار پلەی پێشەوەی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرادان.
بەرپرسانی یانەی چێڵسی بەنیازن پاداشتی ئەم ئەنجامانەی تۆخێل بدەنەوە کە لەگەڵ یانەکەیاندا ئەنجامیداوە و دەیانەوێت گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵیتر درێژ بکەنەوە لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە بۆ ساڵی سێیەمیش.
یانەکە ئاشكرایانکردوە،ئەگەر تۆخێل رازیبوو بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەوا مووچەی سالانەکەشی بۆ زیاد دەکرێت کە لە ئێستادا حەوت ملیۆن پاوەندە.
تۆخێل لەمانگی یەکی ئەمساڵدا بە گرێبەستێکی 18 مانگی بوە راهێنەری یانەی چێڵسی لە شوێنی فرانک لامپاردی راهێنەری پێشوو کە لەپۆستەکەی دوورخرایەوە.

خ . ک