لویس ئێنریکی: تەنیا ئیسپانیا پاڵێوراو نیە بۆ یۆرۆ

لویس ئێنریکی: تەنیا ئیسپانیا پاڵێوراو نیە بۆ یۆرۆ
2021-05-12

366 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لویس ئێنریکی ئاشکرایکرد چەند هەڵبژاردەیەک پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوی یۆرۆ و هیوادارە ئانسۆ فاتی بە زووترین کات چاک ببێتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی کوورە، لویس ئێنرێکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا رایگەیاند: ئەگەر سەیری ڕیزبەندی ئێستای هەڵبژاردەکان بکەین بە دڵنیاییەوە ئەوان و فەرەنسا و بەلجیکا و ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و پورتوگال پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی یۆرۆی داهاتوو.
ئێنریکی وتی: ئەم جۆرە خولانەی هاوشێوەی یۆرۆ لە قۆناغی 16 ەوە دەتوانیت پاڵێوراوەکان دیاری بکەیت چونکە قۆناغی یەک یاریە و ئاستی هەموو هەڵبژاردەکانت بۆ دیاری دەکرێت.
وتیشی: کۆمەڵەکەیان چەند هەڵبژاردەیەکی بەهێزی تیادایە کە خاوەنی چەندین یاریزانی ئاست بەرزی یانە بەهێزەکانی ئەوروپان بە نمونەش ئیبراهیمۆڤیچ و لیڤاندۆڤسکی و سکرینیار.
ئێنریکی هیوای خواست ئانسۆ فاتی بە خێرایی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە چونکە یاریزانێکی لاوە و داهاتوویەکی گەورە چاوەڕێی دەکات.
لەسەر ڕکابەری کردنی خولی ئیسپانیاش، ئێنریکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەرەکان کراوەن لەبەردەم هەر چوار یانەکەدا و هەر یانەیەک کەمترین هەڵە بکات دەتوانێت نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

خ . ک