ناوی گرانترین یاریزانەکانی جیهان بڵاوکرایەوە

ناوی گرانترین یاریزانەکانی جیهان بڵاوکرایەوە
2021-05-12

4796 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیلیان مباپێ لە پێشەنگی گرانترین یاریزانانی جیهاندایە و ڕۆناڵدۆ و میسیش ناویان لە 10 یاریزانی یەکەمدا نییە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی لیستی گرانترین 10 یاریزانی جیهانی ئاشكرایکرد کە کۆمپانیای کەی پی ئێم جی بۆ بازرگانی ئۆنلاین بڵاویکردوەتەوە.

لە لیستەکەدا کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان لە پێشەنگی گرانترین یاریزانانی جیهاندایە کە نرخەکەی 162 ملین پاوەندە.

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی لە پلەی دووەمدایە و نرخەکەی 112 ملیۆن پاوەندە و بە نرخی 109 ملیۆن پاوەندیش هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام پلەی سێیەمی گرتووە.

مارکۆس راشفۆردی ئینگلیزی لە پلەی چوارەمدایە بە بڕی 104 ملیۆن پاوەند و رەحیم سترلینگیش بەنرخی 102 ملیۆن پاوەند لە پلەی پێنجەمدا دەبینرێت، لە پلەی شەشەمیش نەیمار دا سلیڤای بەرازیل دەبینرێت نرخەکەشی 100 ملیۆن پاوەندە.

دیبرۆین و سانچۆ و سەڵاح و ئەرنۆلد لە پلەکانی حەوتەم تا دەیەم دەبینرێن بەڵام لیۆنێل میسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناویان لە لیستی 10 یەکەمی گرانترین یاریزانانی جیهاندا نابینرێن.

خ . ک