خولی نایابی عێراق... هەولێر بە شورتە دۆڕا

خولی نایابی عێراق... هەولێر بە شورتە دۆڕا
2021-05-12

345 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی نایابی عێراق، هەولێر بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی هینا بەرامبەر شوڕتە.

لەدریژەی یارییەکانی هەفتەی 30 ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی شورتە بوەوە.

لەخولەکی 67 شێرکۆ کەریم گۆڵێکی بۆ یانەی هەولێر کرد بەڵام لە خولەکەکانی 73 و 89 فەهد یوسف و ئەمجەد عەتوان دوو گۆڵیان بۆ شورتە تۆمار کرد و یاریەکەیان بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامە، شورتە بەکۆکردنەوەی 58 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێراقدا دەبینرێت، هەولێریش 32 خاڵی هەیە و لە سیانزەی ڕیزبەندیدایە.

خ . ک