بیرهۆف: یواکیم لۆف دەبێتە راهێنەری ڕیال مەدرید یان بەرشەلۆنە

بیرهۆف: یواکیم لۆف دەبێتە راهێنەری ڕیال مەدرید یان بەرشەلۆنە
2021-05-12

532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێرهۆف ئاشکرایکرد یواکیم لۆف ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە راهێنەری ڕیاڵ مەدرید یان بەرشەلۆنە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، ئۆلیڤەر بێرهۆفی بەڕێوەبەری یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، یواکیم لۆفی ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کار دەکات بۆ ئەوەی لەداهاتوودا ئەرکی راهێنەرایەتی یەکێک لەیانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی وەربگرێت.

بێرهۆف بڵاویکردەوە، لۆف تۆپی پێی زۆر خۆش دەوێت و شێوازی یاریکردنی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی خۆش دەوێت و ئارەزووی ئەو شێوازە یاریانە دەکات و زۆر جدیانە کار دەکات بۆ وەرگرتنی ئەو ئەرکانە.

ئەم لێدوانانەی بێرهۆف لە کاتێکدایە کە داهاتووی زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕوون نییە لەگەڵ یانەکەیدا و یانەی بەرشەلۆنەش لە ئەنجامەکانی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەکەیان ڕازی نین بەتایبەت دوای یەکسانبوونیان بەرامبەر لیڤانتی.

خ . ک