کێشە کەوتووەتە نێوان ڕۆناڵدۆ و یاریزانەکانى تر

کێشە کەوتووەتە نێوان ڕۆناڵدۆ و یاریزانەکانى تر
2021-05-12

3207 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند مانگێکە پەیوەندى ڕۆناڵدۆ و هاوکارەکانى وەک پێشتر نییە و یاریزانەکانى تر هەست دەکەن مامەڵەى جیاواز لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەکرێت.

ڕۆژنامەى لا گازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس گۆشەگیر بووە لە ژوورى جلگۆڕینى یاریزانانى یانەکەیدا و هاوکارەکانى پێیانوایە سەربەستى زیاترى پێدراوە.

لا گازێتا ئاماژەى بەوەشکردووە، چەند مانگێکە پەیوەندى ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هاوکارەکانى لە یانەکەیدا وەک پێشتر باش نییە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر میلان بەشدارى ڕاهێنانەکانى نەکردووە و لەگەڵ ئەنێلى سەرۆکى یانەکە سەردانى کارگەى ڤیراتییان کردووە، هاوکات لەم وەرزەدا چەند جارێکى ئامادەى ڕاهێنانەکان نەبووە بەهۆکارى ڕیکلام، لەبەر ئەمەش هاوکارەکانى پێیانوایە دادپەروەرانە نییە بە شێوەیەکى جیاواز مامەڵە لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا دەکرێت.

ڕاگەیاندنەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن، ئەگەر هەیە ئەمە دوایین وەرزى ڕۆناڵدۆ بێت لە خانمە پیرەکەدا، گەر یانەکەى سەرکەوتن بۆ چامپیۆنز لیگ بەدەستنەهێنێت.

 

گ . ف

 

Ronaldo a Maranello con Agnelli e John Elkann: il motivo della visita
No Continassa for Ronaldo: he was in Maranello with Agnelli and Elkann -  RuetirRonaldo visits Maranello, meets Binotto along with Leclerc & Sainz