ڤان دایک: ناتوانم لەگەڵ هۆڵەندا بەشداری یۆرۆ بکەم

ڤان دایک: ناتوانم لەگەڵ هۆڵەندا بەشداری یۆرۆ بکەم
2021-05-12

448 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان دایک دوپاتیکردەوە بڕیارە ڕاستەکە ئەوەیە بەشداری جامی یۆرۆ نەکات بۆئەوەی بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی یانەی لیڤەرپوڵ، ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری ئەو یانەیە و هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو پێکانەی چەند مانگێکە تووشم بووە جەستەم ئامادە نییە بۆ یاریکردن لە زووترین کاتدا.

ڤان دایک وتی: بریاری راست ئەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردەکەم بەشداری جامی یۆرۆ نەکەم و ئامادەکاری بکەم بۆ چاکبونەوەی تەواوی لە پێکانەکەم بۆ ئەوەی لەوەرزی داهاتوودا بەباشترین شێوە ئامادەبم.

وتیشی: من لەسەر ڕێگا ڕاستەکەم و کارە راستەکان ئەنجامدەدەم لە ئێستادا، ناتوانم لەوە زیاترچاوەڕێ بکەم بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەکەم بەڵام بەدڵنیاییەوە لە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانم بگەڕێمەوە یاریکردن.

ڤاندایک هەست بە ناهەمواری دەکات کە ناتوانێت وەکو سەرکردەیەک بەشداری یۆرۆ بکات لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەڵام دەبێت ئەوەش قبوڵ بکات چونکە لە توانای خۆیدا نییە ئەو بڕیارە.

خ . ک