جامی ڕۆما... سیم و ڕۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی سێیەم

جامی ڕۆما... سیم و ڕۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی سێیەم
2021-05-12

217 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆمینیک سیم و ئەندریە ڕۆبلێڤ لە مارتن و لیناردیان بردەوە و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی جامی ڕۆما بەدەستهێنا.

لە قۆناغی دووەمی جامی ڕۆما بۆ تێنسی سەرزەوی، دۆمینیک سیمی نەمساوی ڕووبەرووی مارتۆن فۆسۆ ڤیکسی هەنگاری بوەوە.

سیم بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش سێ بەشەش و حەوت بە شەش، شەش بە هیچ بوون.

لە یارییەکی تریشدا، ئەندریە ڕۆبلێڤی ڕووسی بەئەنجامی دوو کۆمەلە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەر یان لیناردی ئەڵمانی بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، دۆمینیک سیم و ڕۆبلێڤ گەیشتنە قۆناغی سێیەمی جامی مەدرید و مارتۆن و لیناردیش ماڵئاواییان کرد.

خ . ک