کۆنفرانسی زیدان پێش یاریەکەی سبەینێ

کۆنفرانسی زیدان پێش یاریەکەی سبەینێ
2021-05-12

703 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان دوپاتیکردەوە گرانادا یانەیەکی بەهێزن و خاوەنی راهێنەرێکی زیرەکن و ڕەتیشیکردەوە بیری لە داهاتووی کردبێتەوە.

پێش ڕووبەرووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی گراناد لە هەفتەی 36 ی خولی ئیسپانیا، زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، گرانادا یانەیەکی بەهێز و ئاستبەرزن و خاوەنی ڕاهێنەرێکی زیرەکن، دەبێت یاریزانەکانی بجەنگن بەرامبەریان بۆ ئەوەی بتوانن بردنەوە بەدەستبهێنن و بەردەوام بن لە رکابەریکردنی نازناوەکە.

زیدان وتی: سێ یاریمان ماوە بەلام تەرکیزمان تەنیا لەسەر یاریەکەی گرانادایە و یاریزانەکانیشم دەیانەوێت بەباشترین شێوە دەربکەون لە یارییەکاندا و هەموو توانایەکی خۆیان پێشکەشی یانەکەیان دەکەن.

وتیشی: بیرم لەداهاتووم نەکردوەتەوە لە کاری راهێنەرایەتیدا بەڵکو تەنیا بیر لەو سێ یاریە دەکەمەوە کە لەگەڵ یانەکەمدا ماومانە  و ڕەتیشیکردەوە قسەی زیاتر لەسەر کاری ناوبژیوانان بکات و ئەوەی روویدا بوو بە رابردوو.

ئاماژەی بەوەدا، هێشتا زوە کە ئاستی یانەکەی لەم وەرزەدا بە خراپ باس بکرێت و ئەگەری ڕوودانی زۆر شت هەیە لە کۆتایی وەرزدا، بەدڵنیاییەوە وەرزەکەشیان خراپ نەبووە چونکە توانیویانە لەهەردوو خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ ڕکابەریەکی گەورە ئەنجامبدەن.

خ . ک