یوفا لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ سزدانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس

یوفا لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ سزدانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس
2021-05-12

2019 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوفا بڕیاریدا لیژنەیەک دروست بکات بۆ سزادانی یانەکانی بەرشەلۆنە وڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویکردەوە لیژنەیەکی چاودێریان لە شارەزایانی یەکێتیەکەیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵ لەگەڵ هەر سێ یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس کە تا ئێستا نەکشاونەتەوە لە سوپەرلیگ.

یەکێتیەکە ئاشكرایکرد، بەهۆی ئەو سەرپێچییەی کردویانە سزای قورسی هەر سێ یانەکە دەدرێت چونکە پێچەوانەی یاساکانی یوفا مامەڵەیان کردووە.

راشیگەیاندوە، زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بڵاودەکەنەوە لەکاتێکی گونجاودا و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و سزاکانیش دوابەدوای راپۆرتی لیژنەکە ئاشکرادەکەن.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکان، سزای ئەو سێ یانەیە لەلایەن یوفاوە دوورخستنەوەیانە لە خولەکانی ئەوروپا لە وەرزەکانی داهاتوودا و هەروەها سزادانیان بە بڕێک پارە.

خ . ک