ڤیدیۆ.. بارتى سەرکەوت و ئۆساکاش ماڵئاوایى لە جامى ڕۆما کرد

ڤیدیۆ.. بارتى سەرکەوت و ئۆساکاش ماڵئاوایى لە جامى ڕۆما کرد
2021-05-12

388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ڕۆما، بارتى لە شڤیدۆڤاى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى سێیەم بەدەستهێنا، ئۆساکاش ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

لە قۆناغى دووەمى جامى ڕۆما بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچن، لەسەر ئاستى کچان، ئاشلى بارتى ئوسترالى بەرامبەر یارۆسلاڤا شڤیدۆڤاى کازاخستانى یاریکرد.

بارتى پێشەنگى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و شانبەشانى یلینا سڤیتۆلیناى ئۆکرانى و کارۆلینا پلیسکۆڤاى چیکى سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى سێیەم بەدەستهێنا.

لە یارییەکى تردا، ناومى ئۆساکاى ژاپۆنى و جیسیکا بیگۆلاى ئەمریکى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا، ئۆساکاى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

 

گ . ف