بۆچوونی نەیمار لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چییە؟

بۆچوونی نەیمار لەسەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چییە؟
2021-05-12

629 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار ئارەزوو دەکات لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاری بکات و نازناوی جامی جیهانیش بۆ هەڵبژاردەکەی بباتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری جی کیو فەرەنسی، نەیمار دا سیلڤیای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سان جێرمان ڕایگەیاند: دەیەوێت لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەیانەیەکدا پێکەوە یاری بکەن و ئەوەش ئارەزوویەکی تایبەتیەتی لە ئێستادا.

نەیمار وتی: لەگەڵ زۆر یاریزانی گەورە و بەناوبانگ یاریم کردووە ئەوانیش لیۆنێل میسی و کیلیان مباپێ بەڵام تا ئێستا نەمتوانیوە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ یاری بکەم.

وتیشی: هیوادارم نازناوی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەم بەرز بکەمەوە چونکە خەونێکی گەورەی منە، دەشمەوێت سەرجەم نازناوەکانی ئەوروپا لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەدەستبهێنم.

لە کۆتایشدا نەیمار ئاماژەی ەبوەشدا، تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە 30 ساڵ و کاروانی ژیانی وەرزشی خۆی زۆر بە باش دەزانێت و دڵخۆشە بەو ئاستەی هەیبوە تا ئێستا.

خ . ک