بۆفۆن ماڵئاوایی لە یۆڤانتۆس دەکات

بۆفۆن ماڵئاوایی لە یۆڤانتۆس دەکات
2021-05-12

713 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆفۆن ئاشکرایکرد چەند مانگێکە بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرزدا لە یۆڤانتۆس بڕوات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەیەکی وەرزشی ئیتاڵی، جیان لویجی بۆفۆنی گؤڵپارێزی یۆڤانتۆس بڕیاریدا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، لە خانمە پیرەکە بڕوات و دووپاتیکردووە ماوەى چەند مانگێکە ئەو بڕیارەى داوە.

بۆفۆن لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە،هەموو سەرەتایەک کۆتایی هەیە و ماوەى دووەمی ئەو لەگەڵ خانمە پیرەکە کۆتایی هاتووە و بە نیگەرانیشەوە بڵاویکردووەتەوە یۆڤانتۆس ماڵی دووەمی ئەو بووە و سەختە بتوانیت لە ماوەیەکی کەمدا ئەو پەیوەندیە بەهێزە لەگەڵ خانمە پیرەکە لە بیربکەیت.

بۆفۆن دووپاتیکردەوە، یۆڤانتۆس چیرۆک و خۆشی و ناخۆشی و ماڵی ئەوە و  وشەیەک نیە ئاڕاستەى یانەکەى بکات و هیواخوازە سەردەمی دوای ئەو بۆ خانمە پیرەکە زێڕین بێت و بگەڕێتەوە ئاستەکەى جارانی لە پێناو دووبارە بەدەستهێنانەوەی نازناوەکان.

بۆفۆنی 43 ساڵ لەم وەرزەدا لە ڕیزی خانمە پیرەکە تەنها بەشداری حەوت یاریکردووە و گرێبەستەکەى لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتایی دێت.

Gianluigi Buffon: Juventus GK legend says he's leaving club - Sports  Illustrated