سیمیۆنی داوای هێرشبەرەکەى بەرشەلۆنە دەکات

سیمیۆنی داوای هێرشبەرەکەى بەرشەلۆنە دەکات
2021-05-12

5058 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیگیۆ سیمیۆنی داوا لە کارگێری یانەکەى دەکات لە گواستنەوەى هاوینەدا  گریزمان بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید بگەڕێننەوە.

بەرنامەى ئەلچیرنگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتڵەتیکۆ مەدرید داوای لە کارگێڕی یانەکەى کردووە، لە گواستنەوەى هاوینەدا ئەستێرەیەکى یانەى بەرشەلۆنە بۆ یانەکەیان بگوازنەوە تا پێکهاتەکەى یاریزانەکانی بۆ کێبڕکێکانی وەرزی داهاتوو بەهێزتر بکات.

بەرنامەکە  ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ئەستێرەیەى کە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە داوای دەکات گریزمانەوە و بە بڕوای سیمیۆنی هێرشبەرە فەڕەنسیەکە لە بەرشەلۆنە دڵخۆش نیە و تا ئەم ساتەش وەک پێویست  بە شێوازی یاریکردنی بەرشەلۆنە ڕانەهاتووە و پێشبینی دەکرێت لە هاویندا لە بڵاوگرانا بڕوات.

گریزمان لە 2014 تا هاوینی 2019 هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو، بەڵام بەرشەلۆنە ئامادەیى دەربڕی بڕی بڕگەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى بدات بە ئەتلەتیکۆ مەدرید کە 120 ملیۆن یۆرۆ بوو.

That's the Griezmann We Want to See, Says Koeman after Barcelona Crush  Osasuna