کومان: سەختە شیکردنەوە بۆ شکستەکەمان بکەین

کومان: سەختە شیکردنەوە بۆ شکستەکەمان بکەین
2021-05-12

974 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان لە شکستی یانەکەى بەرامبەر لیڤانتی نیگەرانە و بەرگریکاران بە هۆکار دەزانێت.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى مارکا، کومانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە نیگەرانی دەربڕی لە ئەنجامی یارییەکە و ڕایگەیاند، لە تایمی یەکەمدا باش یارییانکرد و توانیان بە جیاوازی گۆڵێک لە پێشەوە بن، بەڵام لە تایمی دووەمدا هەلێکی زۆریان بۆ گۆڵ تۆمارکردن لە دەستدا و بەرگریکارانی یانەکەى هەڵەیان ئەنجامدا ئەوەش هۆکاری لەدەستدانی دوو خاڵی گرنگ بوو.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە ئاماژەی بەوەشدا ڕکابەرەکەیان شۆکی کردن و نەیان توانی پاریزگاری لە پێشکەوتنەکەیان بکەن و لە دوا خولەکانی یارییەکەدا هێڵی بەرگری کەوتنە هەڵەوە، ئەوەش ڕێگەى بۆ ڕکابەرەکەیان خۆشکرد ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە ئەوەى ڕوویدا سەختە شیکردنەوەى بۆ بکرێت.

بەرشەلۆنە لە هەفتەى 36دا، بە سێ گۆڵ لەگەڵ لیڤانتی بەرامبەربوو، ئەو ئەنجامەش هەرچەندە بە شێوەیەکی کاتی بەرشەلۆنەى گەیاندە دووەمی ڕیزبەندی بەڵام ڕکابەری لە بەدەستهێنانی نازناوەکە بۆ کومان و تیپەکەى خستە بارودۆخێکی سەختەوە  لە ئەگەری بردنەوەى یانەکانی ئەتلەتیکۆی یەکەم و ڕیاڵ مەدریدی دووەم لە یارییەىکانی هەفتەى 36دا.

Barcelona. "It's more complicated": Koeman on the chances of being champion  - Ruetir