بڕیارەکەى میسی پاریسی دڵخۆشکرد

بڕیارەکەى میسی پاریسی دڵخۆشکرد
2021-05-12

1207 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی چارەنوسی نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەکەڵ بەرشەلۆنە دواخست بۆ کۆتا یاری یانەکەى  لە خولی ئیسپانیادا.

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی بڵاویکردەوە، لیۆنێڵ میسی ئەستێرەى بەرشەلۆنە تا ئەم ساتە وەڵامی گرێبەستە نوێکەى لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەى نەداوەتەوە و ئۆفەرە نوێکەى بلاوگرنای دواخستوە بۆ کۆتا یارییەکانی ئەو وەرزەى لالیگا.

مۆندۆ ئاشکرایکرد، ماوەیەک لەمەو پێش لاپۆرتا لەگەڵ  باوکی میسی کۆبووەتەوە و بە هۆکاری کۆتایی نەهاتنی ڕاپۆرتی دارایی یانەکە، سەرۆکی بەرشەلۆنە گفتوگۆی مووچەى لەگەڵ خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەرو باوکی میسی نەکردووە، تەنها داوایکردەوە میسی بۆ دوو وەرزی تر گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە و دواتر وەک باڵێوێزی بەرشەلۆنە دەستبەکاربێت.

ڕۆژنامە ئیسپانیەکە باسی لە مووچەى ساڵانەى میسی نەکرد و ئاشکراشیکرد، لاپۆرتا بە نیازە مووچەى ساڵانەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بۆ نیوە کەمبکاتەوە و لە داهاتوودا کە وەک باڵێوزی بەرشەلۆنە دیاریکرا، قەرەبووی کەمکردنەوەى مووچەکەى بەچەند قۆناغێک دەکەنەوە.

گرێبەستی میسی لە هاویندا کۆتایی دێت و چەندین یانەش چاوەڕێی بارودۆخی دەکەن لەوانەش پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی.

 

Lionel Messi 4k Wallpapers - lobstersj's blog