گواردیۆلا نازناوی پریمەرلیگ دەبەخشێت

گواردیۆلا نازناوی پریمەرلیگ دەبەخشێت
2021-05-12

805 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دووپاتیکردەوە جەنگاوەرەکانی سەخترین نازناویان بەدەستهینا و پێشکەشی ئەستێرەیەکی دەکات.

لە لێدوانێکدا بۆ پێگەى سکای سپۆرت، گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ڕایگەیاند نازناوی ئەم وەرزە لە نازناوەکانی ڕابردوو جیاوازترە و ئەم وەرزە بۆ ئەوان سەخت بوو ئەوەى لە سەرەتای وەرز پلانیان بۆ دانا بەدیهات وشانازی دەکات کە ڕاهێنەری کۆمەڵێک جەنگاوەری بە توانایە.

پیپ هاندەرانی یانەکەى لە یاد نەکرد و سووپاس گوزاری کردن کە هەمیشە هاوکارو پشتگیری مان سیتی بوون و هیوای خواست لە داهاتوویەکی نزیکدا لە نێو یاریگا بەیەک شاد ببنەوە تا بە گۆڕوتینیێکی زیاترەوە پاڵپشت بن لە پارێزگاری کردن لە نازناوی پریمەر لیگ لە وەرزی داهاتوودا.

سکای سپۆرت ئاشکراشیکرد، ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە لە لێدوانەکەیدا نازناوی ئەم وەرزە، پێشکەش بە کۆلین بەیل ئەستێرەى هەفتاکانی سیتی زن دەکات کە لە مانگی کانوونی دووەمی سەرەتای ئەمساڵدا  بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد.

مانچستەر سیتی بەهۆی شکستی مانچستەر یونایتدی دووەمی ڕیزبەندی بە لیستەر سیتی لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەى 36دا، بۆ جاری حەوتەم لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوان.

Colin Bell: Man City to walk out in tribute No 8 shirts vs Man Utd |  Football News | Sky Sports