کەسانێک زیدان لە ڕیاڵ مەدرید بێزاردەکەن

کەسانێک زیدان لە ڕیاڵ مەدرید بێزاردەکەن
2021-05-12

848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان لە یەکەى پزیشکی یانەکەى بێزارە و بە یەکێک لە هۆکارەکانی لە دەستدانی نازناوەکانی ئەم وەرزەیان دەزانێت.

بەرنامەى ئەلچیرنگیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە یەکەى پزیشکی یانەکەى نیگەرانە و وایدەبینێت وەک پێویست ئەرکەکانیان جێبەجێ ناکەن بۆ خێڕا ڕاهێنانەوەى یاریزانەکانیان.

ئەل چیرنگیتۆ ئاماژەى بەوەشدا ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە پزیشکانی یانەکەى بەکەمتەرخەم دەزانێت لە بەرامبەر یاریزانە پێکراوەکان و لێیان بێزارەو و بە یەکێک لە هۆکارەکانیان دەزانێت بۆ ڕکابەری نەکردن لەسەر نازناوەکانی ئەم وەرزە.

ڕیاڵ مەدرید  لە ئێستاشدا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت سوود لە تواکانی ڕامۆس و ڤاران و کارڤاخاڵ و ڤاسکێز و مێندی وەربگرێت کە سەرجەمیان یاریزانی سەرەکین و ڕۆڵیان لە هاوکاریکردنی زیدان هەیە بۆ کێبڕکێکردن لە بەدەستهێنانی نازناوەکانی ئەم وەرزە.

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا زیاتر لە 55 جار یاریزانەکانی دووچاری پێکان هاتوون ئەوەش هۆکاربووە کە ڕکابەری چەند نازناوێک نەکەن لەم وەرزەدا دیارترینیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.  

European Super League: Zidane says Madrid breakaway talk 'is not my job'