خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە نەیتوانی لە لیڤانتی بباتەوە

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە نەیتوانی لە لیڤانتی بباتەوە
2021-05-12

2248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لەگەڵ لیڤانتی یەکسانبو و نەیتوانی بەشێوەیەکی کاتی بچێتە پێشەنگی ڕیزبەندی.

لە هەفتەی 36 ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە بووە میوانی یانەی لیڤانتی.

یاریەکەش بەیەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، لیۆنێل میسی و پیدری و عوسمان دیمبلی گۆڵەکانی بەرشەلۆنەیان کرد، میلیرۆ مۆرالێس و سێرجیۆ لیۆن سێ گۆڵەکەی لیڤانتیان کرد.

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 76 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە دووەمی ڕیزبەندی و لیڤانتیش 40 خاڵی هەیە و لە سیانزەی ڕیزبەندیدایە.

خ . ک