سێ یانەی ئیتاڵیا ڕکابەری دەکەن لەسەر ئیسکۆ

سێ یانەی ئیتاڵیا ڕکابەری دەکەن لەسەر ئیسکۆ
2021-05-11

637 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان و ڕۆما ڕکابەری یۆڤانتۆس دەکەن لەسەر پەلکێشکردنی ئیسکۆ بۆ ڕیزەکانیان لە هاوینی داهاتوودا.
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەنیازە لە کۆتایی ئەم وەرزە ڕیزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت بەهۆی پشتگوێخستنی لەلایەن زیدانی ڕاهێنەرەوە کە کەمترین کات بەشداری پێدەکرێت لە یارییەکاندا.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند، یۆڤانتۆس لە ڕابردوودا چەند جارێک هەوڵیداوە گرێبەست لەگەڵ ئیسکۆ واژوو بکات و هاوینی داهاتووش جارێکیتر هەوڵی بەدەستهێنانی یاریزانە ئیسپانیەکە دەداتەوە.
ئاشكراشیکرد، جگە لە یۆڤانتۆس یانەکانی میلان و ڕۆماش دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەست پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید بکەن بەمەبەستی دەستبەرداربوون لە ئیسکۆ و بەدەستهێنانی تواناکانی بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکەیاندا.
لاگازێتا ئاماژەی بەوەداوە، ڕۆما لەسەر داوای مۆرینیۆی ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەیان هەوڵی گواستنەوەی ناوەراستکارەکەی یانەی شاهانە دەدات.

خ . ک