فەرمی.. مانچستەر سیتی نازناوی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا

فەرمی.. مانچستەر سیتی نازناوی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا
2021-05-11

1449 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی مانچستەر سیتی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرای بەدەستهێنا دوای شكستی مان یونایتد بە لیستەر سیتی.

لەهەفتەی 35 ی خولی ئینگتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی لیستەر سیتی کرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی لیستەری میوان کۆتاییهات، لۆک تۆماس و سۆیۆنکۆ لە خولەکەکانی 10 و 66 گۆڵەکانی لیستەریان تۆمارکرد، لەخولەکی 14 ماسۆن گرینوود تاکە گۆڵەکەی مان یونایتدی کرد.

بەهۆی شکستی مانچستەر یونایتد، یانەی مانچستەرسیتی بەفەرمی بوە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا و بۆ حەوتەمین جار لە مێژوویاندا توانیان نازناوەکە بەدەست بهێنن.

خ . ک