سەرۆکی ئینتەرمیلان داوایەک لە یاریزانەکانی دەکات

سەرۆکی ئینتەرمیلان داوایەک لە یاریزانەکانی دەکات
2021-05-11

899 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی ئینتەرمیلان داوا لەیاریزانەکانی یانەکەی دەکات لە مووچەی دوو مانگیان خۆشببن.
کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ستیڤن ژانگی سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی داوای لە سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەی کردووە لە مووچەی دوو مانگیان خۆشببن و پێشکەشی یانەکەی بکەن.
کەناڵەکە ڕایگەیاندوە، ژانگ داوای کردوە یاریزانەکان یارمەتیدەری یانەکەبن بەهۆی ئەو دۆخە ئابووریە خراپەی یانەکە تێیکەوتوە کە هۆکارەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەماوی چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم یاریزانەکان چاویان بە پیپی مارۆتای بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەکەوێت و دوا بڕیاری خۆیانیان لەو بارەیەوە پێ ڕادەگەیەنن.
سکای سپۆرت ئاشکرایکردوە، خافێر زەنەتی جێگری سەرۆکی ئینتەرمیلان دوپاتیکردۆتەوە کە یانەکەیان لە دۆخێکی زۆر مەترسیداری داراییدایە کە پێویستیان بەهاوکاریکردنی یەکتر هەیە تا بتوانن بۆ وەرزەکانی داهاتووش ئاستی یانەکەیان بە باشی بمێنێتەوە.

خ . ک