پیۆلی: ئیبراهیمۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە دوو یاری داهاتوو بەشداریناکات

پیۆلی: ئیبراهیمۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە دوو یاری داهاتوو بەشداریناکات
2021-05-11

476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی دووپاتیکردەوە بردنەوەی لە یاریەکەی سبەینێ گرنگە و دوورکەوتنەوەی ئیبراهیمۆڤیچی لە دوو یاری داهاتووی یانەکەشی راگەیاند.
پێش یاری یانەکەی بەرامبەر تۆریننۆ لە هەفتەی 36 ی خولی ئیتاڵیا، ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان ڕایگەیاند: یاریەکەی سبەینێ زۆر گرنگە بۆیان و دەبێت گۆڵ تۆمار بکەن لە پێناو بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە.
پیۆلی وتی: زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە یاریەکەی یۆڤانتۆس تووشی پێکانبووە و هەست بەئازار دەکات لە ئەژنۆیدا و ناتوانێت لەدوو یاری داهاتوو بەرامبەر تۆرینۆ و کالیاری یاری بکات.
وتیشی: هەفتەی داهاتوو پشکنینیتر بۆ زلاتان دەکرێت و هیوادارین بتوانێت لە کۆتا یاری ئەم وەرزەی یانەکەمان بەرامبەر ئەتلانتا یاری بکات چونکە ئەوە گرنگترین یاری وەرزەکەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، دۆنارۆما لەئێستا تەنیا تەرکیزی لەسەر سێ یاری داهاتووی یانەکەیەتی و دواتر لە 24 ی ئەم مانگەدا قسە لەسەر داهاتووی خۆی دەکات، دلخۆشی خۆیشی بە ئاستی ئیبراهیم دیاز دوپاتکردەوە.

خ . ک