دیشامپ: من بابا نوئێل نیم

دیشامپ: من بابا نوئێل نیم
2021-05-11

673 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ ڕایگەیاند قورسە بتوانین لەبەرزترین ئاستا بمێنیتەوە و بانگهێشتنەکردنی بنزیمەسی دوپاتکردەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا پێش دەستپێکردنی یارییەکانی جامی یۆرۆ، دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ڕایگەیاند: قورسە بتوانیت بگەیتە بەرزترین ئاست لەوەش قورستر ئەوەیە بتوانیت پارێزگاری لە لوتکەی خۆت بکەیت.
دیشامپ وتی: بردنەوەی نازناوەکان بە داخستنی پەنجەکان نابێت چونکە هەڵبژاردەکانی تر بەردەوام لە پێشکەوتن و کارکردندان و نەخەوتوون و دەبێت پەرۆشیت زیادبکەیت کاتێک دەکەویتە ڕکابەریەوە.
وتیشی: من و یاریزانەکانیشم دەمانەوێت نازناوی جامی یۆرۆ بەدەستبهێنین کە ئەوەش دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە دوای بەدەستهێنانی مۆندیالی 2018 هەرچەندە ئاسان نییە بەڵام ئێمە ناوەستین و بەردەوام بەدوای باشتریندا دەگەڕێین.
سەبارەت بە گەڕانەوەی کەریم بنزیمە بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا، دیشامپ دەڵێت: من بابا نوئێل نیم تا دیاری ببەخشمەوە و بۆ ئەوەش لێرە نیم تا شتانێکی چاوەروان نەکراو رابگەیەنم.
ئاشکراشیکرد، هەڵبژاردەکەی خاوەنی چەندین یاریزانی ئاست بەرزن و پێویستیان بە یاریزانێک نییە کە نەگونجابێت لەگەڵ یاریزانەکانی تردا، یاریزانەکانی ئێستا ماوەیەکی زۆرە پێکەو یاریدەکەن و شارەزایی یەکترن.

خ . ک