خولی نایابی عێراق... زاخۆ و زەورا یەکسانبوون

خولی نایابی عێراق... زاخۆ و زەورا یەکسانبوون
2021-05-11

396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی نایابی عێراق زاخۆ و زەورا یەکسانبوون و سبەینێش هەولێر دەبێتە میوانی شورتە.

لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی 30 ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی زەورای کرد.

لەخولەکی 10 برۆنۆ لیما گۆڵێکی بۆ زاخۆ کرد بەڵام لەخوکەی 57 عەلا عەبدولزەهرە گۆڵی یەکسانی بۆ زەورا تۆمار کردەوە و یاریەکەیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات.

زەورا بەشێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ چووە دووەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێراق، زاخۆش 41 خاڵی هەیە و لەشەشەمی ڕیزبەندیدایە.

سبەینێش یانەی هەولێر لە یاریەکی قورسدا لەدەرەوەی یاریگای خۆیان ڕووبەڕووی یانەی شورتە دەبێتەوە.

خ . ک