ڕیاڵ مەدرید تووڕەن لە تیباس

ڕیاڵ مەدرید تووڕەن لە تیباس
2021-05-11

1339 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید تووڕەیە لە خافێر تیباس و رابیتەی لالیگا بەهۆی خشتەی یارییەکانیان لە دوو یاری داهاتوودا.

ڕۆژنامەی داڤینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشکرایکرد، کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید تووڕەییەکی زۆریان دەربڕیوە دژی خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا بەهۆی ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر یانەکە درووستبوە لە خشتەی یارییەکاندا لە خولی ئیسپانیدا.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند، کارگێری ڕیاڵ مەدرید وای دەبینێت کە رابیتەی لالیگا نازناوی ئەم وەرزەی بۆ یانەیەک دیزاین کردووە و یەکلایکردوەتەوە لەبەرئەوە ماوەیەکی کورتیان داناوە لە نێوان یارییەکانی ئەواندا.

ئاماژەی بەوەداوە، ڕیاڵ مەدرید پێنج شەممە بەرامگەر گرانادا یاریدەکات و دوای تەنیا سێ ڕۆژیش بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو یاری دەکات کە ئەوەش ماوەیەکی کورتە لە نێوان دوو یاری یانەیەکدا.

داڤینسا دەڵێت، ئەم جۆرە مامەڵانە کێشە دەکاتە نێوان یانەکەی پایتەخت و رابیتەی لالیگا چاوەڕێدەکرێت لە داهاتوودا لێدوانی توند لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا ڕووبدات.

خ . ک