سیمیۆنى چى لەسەر ڤار لە لا لیگادا دەڵێت

سیمیۆنى چى لەسەر ڤار لە لا لیگادا دەڵێت
2021-05-11

789 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى ئەتلەتیکۆ مدرید ڕایگەیاند سەرنجیان لەسەر باشکردنى ئاستى تیپەکەیانە و گرنگى بە کارى ناوبژیوانى نادەن.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە خولى ئیسپانیا، دێگۆ سیمیۆنى ڕاهێنەرى ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاماژە بەوەدەکات، سەرنجیان تەنیا لەسەر یارییەکانى خۆیان دەبێت، کە ئەمەش خاڵى بەهێزیانە و هەوڵیش دەدەن باشترین ئاست پێشکەش بکەن.

سیمیۆنى دەڵێت "پێویستە گرنگى بەوە بدەین کە تیپەکەمان بە باشترین شێوە یارى بکات و سۆسیدادیش زۆر باش یارى دەکات و ڕێگەى جیاواز دەگرێتەبەر".

سیمیۆنى پێیوایە هەردەم مشتومڕ لەسەر بڕیارەکەنى ناوبژیوان لە تۆپى پێدا بوونى هەیە و هەتا کۆتایى ژیانیش بەردەوام دەبێت و دەشڵێت "ئێستا ڤار و ناوبژیوان لە یاریگادا هەن و بڕیارى گونجاو دەدەن، ئێمەش بەشێکین لەو دۆخە و پێویستە ڕێز لە بڕیارەکانیان بگرین".

سیمیۆنى دووپاتیدەکاتەوە، کە تەکنەلۆجیاى ڤار زۆر دادپەروەرانەیە و دەڵێت "ڤار بەرەو پێشەوە چووە، هەندێک جار لە سودى تیپەکەت دەوەستێتەوە و هەندێک جاریش لە دژیدا دەبێت".

 

گ . ف

 

Image