خولی ئینگلتەرا.. تۆتنهام و ئیڤەرتۆن یەکسانبوون

خولی ئینگلتەرا.. تۆتنهام و ئیڤەرتۆن یەکسانبوون
2021-04-17

899 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن و تۆتنهام بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.

لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 32ی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام بوە میوانی ئیڤەرتۆن.

لە خولەکی 27 هاری کەین گۆڵی یەکەمی بۆ تۆتنهام تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 31 و 62 سیگوردسۆن دوو گۆڵی بۆ ئیڤەرتۆن تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی 68 هاری کەین گۆڵی دووەمی بۆ تۆتنهام تۆمارکردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

تۆتنهام خاوەنی 50 خاڵە و لە حەوتەمی ڕیزبەندی دەبینرێت و  ئیڤەرتۆن بە 49خاڵ لە هەشتەمی ڕیزبەندیدا مایەوە.

خ . ک