فلێک: دوو دڵ نیم لە ئاستی یاریزانەکانم

فلێک: دوو دڵ نیم لە ئاستی یاریزانەکانم
2021-04-16

447 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دوپاتیکردەوە دوو دڵ نیە لە ئاستی یانەکەی و نایابیش دەبێت نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا بەدەستبهێنن.
پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی لوفسبۆرگ لە هەفتەی 29 ی خولی ئەڵمانیا، هانز فلێکی ڕاهێنەری بایرن میونشن لە کۆنفارنسێکدا ڕایگەیاند: دوو دڵ نیە لە ئاستی یاریزانەکانی یانەکەی و ئەوەی لە توانایاندابووە پێشکەشیان کردووە لە یارییەکاندا.
فلێک وتی: گرنگە ڕکابەریەکی گەورە بکەیت تا کۆتایی بە باشترین ئاستەوە کاتێک دەکەویتە ژێر پەستانێکی زۆرەوە و ئێمەش ئەو ڕێگایەمان پێخۆشە و  لە هەمووشی گرنگتر ئەوەی بتوانین نازناوی ئەم وەرزەی بۆندز لیگا بەدەستبهێنێن.
وتیشی: دەبێت تەرکیزی زیاتر لەسەر شەش یاریداهاتووی خولی ئەڵمانیا بکەین و لە هەموو یاریەکیشدا تەواوی هیزی خۆمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی لەزوترین کاتدا نازناوەکە یەکلابکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کە دڵخۆشە لە یانەکەی و پابەند دەبێت بەو گرێبەستەی لەگەڵ بایرن میونشن هەیەتی و گرنگی بە پڕوپاگەندەکانی ڕۆژنامەکان نادات.

خ . ک