کۆنفرانسی گواردیۆلا پێش یارییەکەی چێڵسی

کۆنفرانسی گواردیۆلا پێش یارییەکەی چێڵسی
2021-04-16

763 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە بە باشترین پێکهاتەوە بەرامبەر چێڵسی یاریدەکەن و ئەگوێرۆش بە هۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی لە کۆنفرانسێکیدا پێش یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر چێڵسی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕایگەیاند، بە باشترین پێکهاتەوە بەشداری ئەو یاریە دەکەن و تەنها یەک ئامانجیشیان هەیە ئەویش بردنەوەیە و سەرکەوتنە بۆ یاری کۆتایی.
گواریۆلا ئاشکرایاکرد، ئەگوێرۆ تووشی پێکانبوە و ناتوانێت بەشداری ئەو یاریە بکات بەرامبەر چێڵسی بەلام سەرجەم یاریزانەکانی تر ئامادەن و دی برۆینیش باشترین کاتەکانی خۆی بەڕێدەکات و فۆدینیش دەتوانێت لە پێنج شوێنی جیاوازی یاریگادا یاریبکات.
ئاماژەی بەوەشدا، خشتەی یارییەکان بێزاری کردوون و تەنها سێ ڕۆژ کاتیان لەبەردەستبوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یاریەکی گرنگ بەرامبەر یانەیەکی وەک چێڵسی بەلام دەبێت خۆمان ڕابهێنین لەگەڵ ئەم خشتەیەدا.
گواردیۆلا بڵاویکردەوە ، تۆخێل راهێنەێکی زۆر زیرەکە و کاری زۆر گەورەی ئەنجامداوە بۆ چێڵسی لە ماویەکی زۆر کورتدا و دەشزانێت چەند سەرسامم پێی و دڵنیاشە تووشی ئاستەنگی زۆریان دەکاتەوە لە یارییەکەدا.
لە کۆتایشدا وتی: گرنگترین شت ڕکابەری کردن و تێکۆشانە لەسەر هەموو نازناوەکانی وەرز و لە ئێستاشدا ئێمە دڵخۆشین لەبەرئەوەی لەسەر چوار نازناوی سەرەکی وەرزەکە ڕکابەری دەکەین و هەوڵدەدەین هەموویان بەدەستبهێنین.

خ . ک