ئەلێگری دەستنیشانکراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی بایرن میونشن

ئەلێگری دەستنیشانکراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی بایرن میونشن
2021-04-16

667 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بایرن میونشن خوێندنەوە دەکەن بۆ دانانی ئەلێگری وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا.
پێگەی سپۆرت میدیاسێتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ئەم وەرزە بایرن میونشن ماڵئاوایی دەکات لە هانز فلێکی راهێنەری ئێستای یانەکەیان بەهۆی بەردەوامی کێشەکانی نێو یانەکەوە.
پێگەکە بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسانی بایرن کۆبونەوە ئەنجامدەدەن و خوێندنەوە دەکەن بۆ دانانی راهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکەیان لە وەرزی داهاتوودا و لە کۆبونەوەکەشدا هەڵسەنگاندن بۆ ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەرچەندە جولیان ناگلیسمان نزیکترین بوو لە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی بایرن میونشن بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکان بەڵام کارگێری یانە باڤاریەکە بۆچونیان گۆڕیوە و لە ئێستادا پاڵێوراوی یەکەم تەنیا ئەلێگریە.
لە ماوەی رابردوودا، دوای دوو ساڵ دوورکەوتنەوە لە کاری ڕاهێنەرایەتی ئەلێگری ڕایگەیاند لە وەرزی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە کارەکەی و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا وەردەگرێت.

خ . ک