لیڤەرپوڵ هەوڵی گواستنەوەی سوارێز دەدات

لیڤەرپوڵ هەوڵی گواستنەوەی سوارێز دەدات
2021-04-16

619 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا دەیەوێت لویز سوارێز بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی .
کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت بۆ وەرزەی داهاتوو لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوای و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیسپانی بگوازنەوە ڕیزەکانیان.
کەناڵەکە ئاشکرایکردوە، لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا لە کۆبونەوەی بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە گفتوگۆ کراوە لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ سوارێز و گەڕاندنەوەی بۆ ڕیزەکانیان لە هاوینی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە لیڤەرپوڵ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکیش هەوڵدەدات هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە ڕازیبکات پەیوەندی بە ڕیزەکانیانەوە بکات لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
دوپاتیشیکردۆتەوە، هاندەرانی لیڤەرپوڵ لارییان نیە لە گەڕانەوەی سوارێز بۆ ڕیزەکانیان لە ئەگەری ڕۆشتنی محەمەد سەڵاحدا بەڵام دڵنیاشن تەنیا بە گەڕانەوەی سوارێز کێشەکانی یانەکە چارەسەر نابێت و دەبێت گرێبەستی تریش ئەنجامبدرێت.

خ . ک