سبەینێ هەولێر بەرامبەر کەرخ یاری هەیە

سبەینێ هەولێر بەرامبەر کەرخ یاری هەیە
2021-04-16

396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئوسامە عەلی ئاشکرایکرد بردنەوەی لە یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر کەرخ گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبێت لەسەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزە.
پێش یاریەکەی سبەینێ بەرامبەر کەرخ لە هەفتەی 28 ی خولی نایابی عێراق، ئوسامە عەلی یاریدەدەری راهێنەری یانەی هەولێر ڕایگەیاند: یاریەکەی کەرخ زۆر گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبێت لە چارەنوسمان لەم وەرزەی خولی نایابدا.
ئوسامە وتی: سێ خاڵی ئەم یارییە بە تەواوی دوورمان ئەخاتەوە لە پلەکانی دواوەی ڕیزبەندی و ترسی دابەزینمان نامێنێت و دەتوانین هەنگاو بنێین بەرەو پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی.
وتیشی: کەرخ تیپێکی نایابە و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یاری دەکەن و خاوەنی چەندین یاریزانی لاوی ئاستبەرزن، بە دڵنیاییەوە ئێمە تووشی کێشە دەکەن لەو یارییەدا.
ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو یاریزانی یانەکە ئیڤان خالید بە هۆی ڕاگیرانەوە و ئیڤۆری کڕواتیش بە هۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداری یاریەکە بکەن.

خ . ک