2021-03-02
483 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەفین کانەبی و چوار ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستیان لە پۆستەکانیان کێشایەوە.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و چوار ئەندامی یەکێتیەکە دەستلەکارکێشانەوەیان لە پۆستەکانیان ڕاگەیاند.
چوار ئەندامەکەش بریتین لە سەلام حوسێن و دڵشاد ساڵح و سیروان نەجمەددین و قاسم ساڵح.
سەفین کانەبی ئاشکرایکرد کە چەند جارێک داوای دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستەکەم کردبوو بەڵام قبوڵ نەکراوە و ڕەتکراوەتەوە.
ڕاشیگەیاند: ویستمان بودجە بۆ یەکێتیەکەمان دابینبکرێت ئەو کات وازبهێنین لەبەرئەوەی نەڵێن کە یەکێتیەکە پارەی نەما و وازیان هێنا لە پۆستەکانیان، بەڵام ئێستا یەکێتیەکە خاوەنی 509 ملیۆن دینارە و بەو خەزێنەیەوە جێیدەهێڵین.
وتیشی: 16 ساڵە ئێمە لێرە کار دەکەین، نەخۆش کەوتین و تەمەنیشـمان زۆر بوە لەبەرئەوە کاتی وازهێنانە.