کومان: ڕیمۆنتادا بەسەر سیڤیلیەدا دەکەین

کومان: ڕیمۆنتادا بەسەر سیڤیلیەدا دەکەین
2021-03-02

1031 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان پێیوایە ڕیمۆنتادا لە بەرامبەر سیڤیلیەدا ئەستەم نییە و دڵنیان لە سەرکەوتن بۆ قۆناغى پێش کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا.

لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر سیڤیلیە لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى پێش کۆتایى جامى شاى ئیسپانیا، ڕۆناڵد کومانى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، متمانەى تەواویان بە تواناکانى خۆیان هەیە ڕیمۆنتادا بکەن.

کومان دەڵێت "لەگەڵ ئەوەى یارى چوونمان بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر دۆڕاندووە، بەڵام پێویستە لەسەرمان باشترین یارى بکەین بۆ سەرکەوتن و هیچ شتێکیش ئەستەم نییە".

کومان لە بارەى دەستگیرکردنى بارتۆمیۆوە پێیوایە لەبەر ناسنامەى یانەکە گرتنەکەى باش نییە و دەشڵێت "دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانن چى ڕوودەدات، پێویستە ئێمە سەرنجمان لەسەر کارەکەمان بێت و سەرکەوین بەسەر سیڤیلیەدا".

کومان دووپاتیدەکاتەوە، دوودڵ نییە لە دەنگۆى وەرگرتنى پۆستى ڕاهێنەرایەتى بەرشەلۆنە لەلایەن چاڤى هێرناندێزەوە و دەڵێت "من گرێبەستى خۆمم هەیە و کاتێکیش سەرۆک دیاریکرا پێویستە لەسەرى ئەو ڕێگەیە ڕوونبکاتەوە کە دەیەوێت، دەشزانم گفتوگۆکان و پاڵێوراوان بونیان هەیە، بەڵام ئەو شتانە دوودڵم ناکەن".

 

گ . ف